کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - سابیر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیلیان کردەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری لە ژینگەی ناوچەکە دا، پوش و پاوانی شوێنی بۆردومانەکەش ئاگری گرت. . پەیامنێری ناس کورد لە ڕانیە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە بناری قەندیل، دەوروبەری چیای کورتەک، گوندی بڕەدێ، ناوچەی کۆپتەگورگە و ناوچەی گەڵاڵەیان بۆردومان کرد. . پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە و پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە ئاگری گرتووە. . لەگەڵ ئەوەشدا، ترس و دلەراوکێی زۆر لای گوند نشینانی سنورەکە دروست بووە. [embed]https://www.youtube.com/watch?v=EsG4Of4--Dw&feature=youtu.be[/embed]