گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین دەیەوێت لەوزەى خۆر کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم بهێنێت

2022.04.18 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
چین دەیەوێت لەوزەى خۆر کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم بهێنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،نی رۆچی کونسۆلی چین لە هەولێر بە مەبەستی گەیاندنی ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە کەرتی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا کورتەیەک لە رەوشی کەرتی کارەبا، بەتایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر خستەڕوو. لاى خۆیەوە کونسۆلی چین، ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.