ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ سێشەممە لە چەند ناوچەیەک خۆڵبارین دەبێت و لە پارێزگای دهۆکیش ئەگەری بارانبارین هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی خۆڵبارینێکی سووک دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە و لەنێوان 17 بۆ 31 پلەدا دەبن.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەی گەرماش لەنێوان 15 بۆ 30 پلەدا دەبێت.