گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێزەکانمان گەیشتوون’’

وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە ’’هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان’’ دەکات

2022.04.18 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە ’’هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان’’ دەکات

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکایی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی "کلیل چنگ"-ی بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و دەشڵێت، هێزەکانیان گەیشتوونەفە ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی بارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانیی وڵاتەکەی کرد، ئەوەش بۆ ئاگاداربوون لەو هێرشانەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. 

 

لە میانەی سەردانەکەدا، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەلەکەمان و ھێزە ئەمنییەکانمان، هەرەوەها پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان، سوپای تورکیا لەم شەوە بەدواوە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دەستپێکردووە." 

 

خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزە ئاسمانییەکانمان پەکەکەیان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین-باسیان کردووەتە ئامانج و تۆپھاوێژەکانمان ئامانجەکانیان بە تەواوەتی پێکاوە، هەروەها کۆماندۆکان بە پاڵپشتی ھێلیکۆپتەرەکانی جۆری (ATAK) فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگر توانیان بەرێگەی وشکانییەوە بگەنە ناوچەکە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تاکو ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانمان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە، ئەو ئامانجانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا دیاریکرابوون ھاتوونەتەجێ".