گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بەشى دیکە دابەشدەکرێت

بەغدا لەبارەى بەشەخۆراکى هەرێم بەڵێنێک دەدات

2022.04.17 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا لەبارەى بەشەخۆراکى هەرێم بەڵێنێک دەدات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتى بازرگانى بەڵێنیداوە لەچەند رۆژى داهاتوودا کێشەى دابەشنەکردنى ئاردى بەشەخۆراک لەهەرێم چارەسەر بکات و هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکە دوو بەشى دیکە بدرێتە هاوڵاتییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەننا ئەمین (17-4-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی مانگانە‌ی ھاوڵاتیانی ‌ھە‌رێمی كوردستان پە‌یوە‌ندیكرد بە‌ سە‌رۆك كۆماری عێراق  و وە‌زیری بازرگانی عێراق .

 

دەشڵێت لە‌ پارێزگاكانی دیكەی‌ عێراق وە‌جبە‌ی سێ یە‌م دابە‌ش دە‌كرێت، بە‌ڵام لە‌ھە‌رێمی كوردستان تا ئێستا وە‌جبە‌ی یە‌كە‌م بە‌تە‌واوی دابە‌ش نە‌كراوە‌، وە‌زارە‌تی بازرگانی بڕی گە‌نمی پێویستی نە‌ناردووە‌ بۆ ئاشە‌كان تا بڕی پێویست بە‌رھە‌مم بھێنن بۆ دابە‌ش كردن.

 

موسەننا ئەمین باسى لەوەشکردووە، لە‌پە‌یوە‌ندیە‌كە‌دا وە‌زیری بازرگانی عێراق بە‌ڵێنیدا بە‌زوترین كات و  لە‌ڕۆژانی داھاتوودا چارە‌سە‌ری ئە‌م كێشە‌یە‌ بكات و كۆتایی پێ بھێنێت.