گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لەدژی سوتاندنی قورئان.. عێراق بانگی باڵیۆزی سویدی لە بەغدا کرد

2022.04.17 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
لەدژی سوتاندنی قورئان.. عێراق بانگی باڵیۆزی سویدی لە بەغدا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی کاربەڕێکەری سوید لە بەغدا بانگ کراوە وەک ناڕەزایەتییەک لەبارەى سوتاندنی کۆپییەکی قورئان لەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 14ی نیسانی 2022، ڕاسموس بالودان، سەرۆکی حزبی "هێڵی توندڕەوی" دانیمارکی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی لە شاری لینشوبینگ لە باشوری سوید و لەژێر پاسەوانیی پۆلیسدا سوتاند.

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی نیسانی 2022) دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوە هاکان ڕوس، باڵیۆزی کاربەڕێکەری سویدی لە بەغدا بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتی عێراقی پێگەیاند لەبارەى سوتاندنی کۆپییەکی قورئان کە بووەتەهۆی ئیستیفزازکردنی هەستی موسڵمانان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان".

 

دەشڵێت، "ئەوە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی سوید لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی.

 

بالودان لەژێر چاودێری و پاسەوانی پۆلیسدا گەیشتە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شارەکە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان دەژین و ئاگری لە کۆپییەکەی قورئان بەردا، ناوبراو گوێی بە لۆمە و سەرکۆنەی نزیکەی 200 کەس نەدا کە لەو ناوەدا کۆبووبوونەوە.