ناس کورد-
بانكی رهشید بڕیاری دا بە پێدانی قەرزێکی پێنج ملیۆنی بە فەرمانی گرێبەست و دەڵێت، بە ماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بانکی ڕەشید (یەکشەممە 17-4-2022) ڕایگەیاند، "بڕی پێنج ملیۆن دینار وەک قەرز بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدەین کە بەماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە و سودەکەشی 5% دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدانی قەرزەکە پێویستی بە کەفیل نییە و بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بانکی ڕەشی مووچە وەردەگرن، هەرکەس بیەوێت وەریبگرێت دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەڕی بانکەکەوە داواکاری پێشکەش بکات."