گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لێدوانی نوێی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێم

2022.04.17 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێم

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابوری لە وەزارەتی نەوتی عێراق وەزارەتی نەوت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم، دەشڵێت، یەکەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەرێنی بووە و ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی گەڕی دیکەی دانوستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھیشام یاس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابووری لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئەوەی پەیوەستە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، وەزارەتی نەوت پابەندە بە جێبەجێکردنی." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت یەکەم گەڕی دانوستاندنی لەگەڵ شاندی هەرێم رێکخست و ئەوەش ئەرێنی بوو، کەشەکە زۆر لەباربوو و رێککەوتین لەبارەی سازکردنی گەڕی دیکەی دانوستاندنەکان بەمزووانە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "شاندی هەرێمی کوردستانیش هەمان رایان هەبوو کەوا کەشی سەرەتایی ئەرێنی بوو و لەبارە بۆ هاوئاهەنگی و هەماهەنگی."