ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بووە لە خورمای خراپ و ماوەبەسەرچوو کە بە قاچاخ دەهێنرێن و دەرخواردی خەڵک دەدرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 16-4-2022) ڕایگەیاند، " ئێستا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بووە لە خورمای خراپ و ماوەبەسەرچوو کە بە قاچاخ و بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێکی بیویژدان داخڵ دەکرێت و دەرخواردی ئەم میللەتە دەدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەحساب ئەم دەسەلاتە هاوردەی خورمای قەدەغە کردووە، بەڵام بەقاچاغ هێنانی ڕێپێدراو و چاوپۆشی لێکراوە."
ناوبراو کە لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم وەزیری کشتوکاڵ بووە، دەشڵێت، "کاتی خۆی ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بۆ ڕێگریی لەم بەزمە، ڕێگامان کردەوە کە بە فەرمیی و بە پشکنین و کوالێتی خورما هاوردە بکرێت، بەڵام ئێستا بە فەرمیی هاوردەکردنی قەدەغە کراوە، بەڵام بەقاچاغ هێنانی ئاساییە."