گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

2019.07.24 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پلەکانى گەرما بۆ ئەمرۆ و سبەی بە بەرزی دەمێننەوە. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ  ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت. له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە، نزمترین  پلەکانی گەرما  بۆ  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ى تەموزلە شارەکانی کوردستان 18 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرما 48 پلە دەبێت کە لە شاری خانەقینە. هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی سێشەممە، 23ی تەموز چەند پلەیەک بەرزبووەتەوە.