کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
دوێنێ سێشەممە، 23ى تەموزی 2019، لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی پارێزگارانی بەریتانیادا، بۆریس جۆنسن توانی بەسەر جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوە سەربكەوێت و ببێتە سەرۆكی پارتی دەسەڵاتدار و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
جۆنسن، پێشتر لە کابینەکەى تێریزا مەیدا وەزیری دەرەوە بوو، بەڵام بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە سیاسەتی مەی لەبارەى دۆسێى هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی 2018دا دەستی لە کارکێشایەوە.
.
"بە ڕوخسار و بیرکردنەوە لە ترەمپ دەکات"
.
نەک هەر بە لێدوانە ئاگرین و دەنگە بەرزەکەى، تەنانەت قژیشی وەک ترەمپ وایە، پێشتر ترەمپ ڕایگەیاند، "بۆریۆس ترەمپی بەریتانیایە."
جۆنسن بە لێدوانە سەیر و ئاگرینەکانی ناسراوە، هەندێ جارێش بە گاڵتەجار ناوبانگی دەرکردووە، هەربۆیە کاتێک کرایە وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە ساڵی 2016دا، خەڵکی بەریتانیا پێیان سەیر بوو.
هاوشێوەى ترەمپ، جۆنسن لێدوانی زۆر توندی لەدژى موسڵمانان دەدات، بە دژایەتیکردنی بە ئیسلامیکردنی بەریتانیا و چەندین لێدوانی دژی ئاینی ئیسلام هەیە.
.
لە گرنگترین وتە ناسراوەکانی، وسفکردنی هێلاری کلینتۆن بوو کە ئەوکاتە کاندیدی دیموکراتتیەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بە "پەرستیارێکی شەڕانگێز لە نەخۆشخانەیەکی دەرونی".
لەبارەى ئۆباماش وتی، "ڕەچەڵەکە ئەفریقییەکەی وای لێکردوە ڕقی لە کلتور و شارستانێتی بەریتانیا بێت."
بڕیارەکانی جۆنسن، بەردەوام جێگەی سەرسوورمان بوون، لە ساڵی 2008دا کاتێک سەرۆکی شارەوانی لەندەن بوو، بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکانی لەناو میترۆ و پاسە گشتیەکان دا.
.
جۆنسن زۆرجار ڕایگەیاندوە، سەرسامی شێوازی مامەڵەکردنی ترەمپە لەگەڵ دۆسێیە سیاسیەکان و حەزیش دەکات وەک ترەمپ بە شێوەیەکی چالاک تویتەر بەکاربهێنێت.
لەدوای هەڵبژاردنی جۆنسن، جێرمی كۆربین، سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: "جۆنسن بە بەڵێندان بەوەی باجی سەر دەوڵەمەندە گەورەكان كەم دەكاتەوە و هەوڵی جیابوونەوەی بەریتانیا دەدات لە یەكێتیی ئەوروپا بەبێ ڕێككەوتن دەنگی نزیكەی 100 هەزار ئەندامی پارتی پارێزگارانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد، بەڵام نەیتوانیوە پشتگیریی وڵات بە دەست بهێنێت."
بۆریس جۆنسن لەساڵی 1964 لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە دایک بووە، ڕەچەڵەکی دەگەرێتەوە بۆ تورکیا، زۆرجاریش شانازیش بە ڕەچەڵەکی خۆیەوە کردوە.
.
جۆنسن پسپۆری هەیە لە زمان و ێژەی ئینگلیزی، لە زانکۆی ئۆکسفورد ئەدەبە دێرینەکانی خۆێندوە، ساڵی 1984 بوو بە سەرۆکی یەکێتی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە.
هەر لە ساڵی 1984، وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف" بەریتانی کاریکردوە، لە ساڵی 1991 بووە بە بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی "سبیکتیتۆر" کە بوو بە هۆی ئەوەی ئەو پۆستە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ چوونە ناو کاری سیاسی و لە دوایشدا هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتارێک لە ئەنجومەنی گشتی بەریتانیادا.
.
لە ساڵی 2004 بوو بە وەزیری ڕاسپێدراو بۆ هونەر، بەڵام ناچاربوو دوای ماوەیەکی کورت دەست لە کاربکێشێتەوە بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنوس "پترۆنیلا وایت".
جۆنسن لە ساڵی 1987دا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی یەکەمی "ئەڵگێرا مۆستین" پێکهێنا، بەڵام لە ساڵی 1993جیابووەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ "مارینا ویلر" کردووە و ئێستا سێ منداڵیان هەیە.