گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی خانەنشینی: بڕینی رێژەیەك لە مووچه‌ پڕوپاگەندەیە

2019.02.23 - 01:40
دەستەی خانەنشینی: بڕینی رێژەیەك لە مووچه‌ پڕوپاگەندەیە

ناس كورد
ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ساعدی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە عێراق ئەوەی ره‌تكرده‌وه‌‌ بڕیارێك لەئارادا بێت بۆ بڕینی رێژەیەك له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینان له‌ بودجه‌ی 2019دا.
ساعدی له‌ راگەیەندراوێكدا وتی: "ئه‌و هەواڵانە ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
ناوبراو خانه‌نشینانی ئاگادار كرده‌وه‌ گوێ به‌و قسە‌وقسه‌ڵۆكانه‌ نه‌ده‌ن، چونكه‌ مەبەست لێیان ته‌نها شڵه‌ژاندنی هاووڵاتیان‌و ئاسته‌نگ خستنه‌ به‌رده‌م ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنمانه.‌
سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌رده‌وامن له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌ڕێكوپێكی‌و وه‌كو خۆی.