ناس کورد-
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سێ ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وزە و نەوت لەگەڵ هەرێم، ئەوانیش پێداچوونەوەیە بە گرێبەستەکان، دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی کوردستان و هەروەها بوونی دەسەڵاتی فیدڕاڵییە لە کێڵگە نەوتییەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (15ی نیسانی 2022) وتی، جگه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی دیكه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیەی نه‌وتیی هه‌رێم بوونی نییه و ده‌شڵێت، "سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌می پیشه‌سازی نه‌وتیی عێراق له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌سره به‌یه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
ناوبراو وتیشی، سێ ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لەگەڵ هەرێم، ئەوانیش پێداچونەوەیە بەگرێبەستە نه‌وتییه‌کان كه هه‌رێم ئه‌نجامیداوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، دووه‌م، دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی کوردستانه كه باره‌گاكه‌ی له‌هه‌ولێر بێت‌و له‌ێر چاودێری حكومه‌تی عێراقدا بێت.
له‌باره‌ی ڕێگای سێیه‌مه‌وه ئیحسان عەبدولجەبار ده‌ڵێت، ڕێگای سێیه‌م بونی دەسەڵاتی فیدڕاڵییە لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌می پیشه‌سازی نه‌وتیی عێراق به‌یه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی له‌به‌سره جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت، كۆتایی به‌پرسی كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بهێنرێت."
وەزیری نەوتی عێراق ئه‌وه‌شی وت، هه‌ندێك پێیانوایه كه هه‌رێم به‌نیاز نییه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات‌و یاری به‌كات ده‌كات، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌مو شانێكدا بگرێت‌و هه‌رێم برسی بكات، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌مه‌یه، "ئێمه دو بنه‌مامان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه، یه‌كه‌میان ده‌ستوری عێراقه، دووه‌میان بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیتیحادییه".
جەختیکردەوە کە "تێچووی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن هەزار و 700 دینارە، بەڵام ئێمە دەیفرۆشین بە هاوڵاتیان بە 650 دینار، هەروەها تێچووی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ 900 دینارە و ئێمە دەیفرۆشین بە هاوڵاتیان بە 450 دینار."
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێم کە ئەندامی شاندی هەرێم بوو بۆ بەغدا ئاشکرای کرد، داواكاریی و پێشنیازه‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێم كه موڵكی ئه‌وان بێت ڕه‌تكرایه‌وه، "ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت".
دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌غدا ڕاگه‌یاند، وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وتی له عێراق كرده‌وه.
زیاتر بخوێنەوە: بەغدا دەیەوێت کۆمپانیایەکی نوێ لە هەولێر بۆ نەوتی هەرێم دابمەزرێنێت
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ئه‌ندامی شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی (15ی نیسانی 2022) ڕایگه‌یاند، "ئێمه كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین."
ڕاشیگه‌یاند، "پێشتر ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین كه یاسای نه‌وت گاز له‌سه‌ر حیسابی دۆسییه‌ی بودجه چاره‌سه‌ر ناكرێت."
ناوبراو وتیشی، "به‌غدا كۆمه‌ڵێك پێشنیازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بوو، كه كۆمپانیایه‌ك بۆ فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت موڵكی به‌غدا بێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و پێشنیازه‌ی هه‌بوو كه هه‌ر خۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت، ببێته موڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ته‌واوی پابه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه رێك ده‌خرێنه‌وه".
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "داواكاریی و پێشنیاره‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێم كه موڵكی ئه‌وان بێت ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت".
زیاتر بخوێنەوە: هەرێم و بەغدا ’’ڕەشنوسى رێککەوتن’’ ئامادە دەکەن
هه‌روه‌ها وتیشی، عێراق كه‌مته‌رخه‌م بووه له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت گاز، تا ئێستا به‌و یاسایه كار ده‌كه‌ن كه له سه‌رده‌می حزبی به‌عس هه‌بووه.