ناس کورد-
دەستەی زەکات و باج و گومرگی سعودیە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی 141 هەزار حەپی مادەی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆن پوچەڵکردنەوە کە لە جانتای چەند گەشتیارێکدا شاردرابوونەوە کە بە مەبەستی بەجێهێنانی عەمرە ڕوویان لە سعودیە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (15ی نیسانی 2022) ئاشکرای کرد، لە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە دەروازەی سنوریی "الحدیثة"ـەوە لەنێوان سعودیە و ئوردن هاتبوون، "بڕی 141 هەزار و 831 دانە حەپی جۆری کبتاگۆن دۆزرایەوە کە گەشتیاران لە دەبەی پلاستیکی و لەناو زەیتی زەیتون بە شێوازێکی هونەری شاردبوویانەوە."
دەشڵێت، "ئەو کەسانە دەیانەوێت هەموو شتێک بەرکاربهێنن بۆ دەربازکردنی ئەو مادە قەدەغەکراوانە بۆناو سعودیە، ئەوان هەوڵیان داوە وەرزی عەمرە و حەج بەکاربهێنن بۆ مەرامەکانیان و بەقاچاخبردنی شتومەکی قەدەغەکراو."
#ارقد_وآمن | #هيئة_الزكاة_والضريبة_والجمارك: إحباط محاولة تهريب أكثر من 141 ألف حبة كبتاجون، عُثر عليها مُخبأة في أمتعة مسافرَين قدما إلى المملكة لأداء العمرة عبر منفذ الحديثة.
— هيئة الزكاة والضريبة والجمارك (@Zatca_sa) April 15, 2022
| https://t.co/g6t37MxhhL#زاتكا pic.twitter.com/5AOBEH46M3