گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ناوەندە گەردونناسییەکان پێشبینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دەکەن

2022.04.15 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەندە گەردونناسییەکان پێشبینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دەکەن

ناس کورد-

ناوەندە گەردونناسییە جیاوازەکان ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیان ئاشکرا کرد و ئاماژەبەوەدەکەن کە بەپێی پێشبینییەکان، ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ تەواو دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوانگەی ئەستێرەناسی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، مانگی شەوالی ساڵی 1443ی کۆچی لە ڕۆژی شەممە (30ی نیسانی 2022) دەردەکەوێت، بە تەواوی لە کاتژمێر 11"28 خولەکدا لە کاتی سعودیە،بۆ بەڵام بە چاو نابینرێت.

 

بۆیە ڕۆژی یەکشەممە (1ی ئایاری 2022) تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزبێت و ڕۆژی دووشەممە (2ی ئایاری 2022) یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی.