ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا کە یەمەنییەکانی سەرسام کردووە، زاوایەک یەکەم شەوی زاوایەتی لە زینداندا بەسەربرد دوای ئەوەی لەلایەن کارمەندانی ئاسایشەوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پارێزگای تەعز دەستگیرکرا، ئەوەش دوای بیستنی قیژە و هاواری بەردەوامی هاوسەرەکەی لەناو گەرماوی ژوورەکەیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پیاوەکە دوای ئازادبوونی سکاڵای دژی کارمەندانی ئاسایش تۆمارکرد بەهۆی ئەوەی دەرگاکەیان شکاندبوو و هەروەها جانتایەکیان دزی بوو کە 19 هەزار ڕیاڵی تێدا بووە.
هاوار و قیژە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک!
بەپێی قسەی چەند سەرچاوەیەک بۆ ماڵپەڕی عەرەبییە، دوای ئەوەی کارمەندانی یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری توربە لە پارێزگای تەعزی یەمەنی گوێیان لە هاوار و قیژەی بوکێک دەبێت لە یەکێک لە ژوورەکانی هۆتێلەکە کە پیاوێک لە پەنجاکانی تەمەنیدا بەکرێی گرتبوو بۆئەوەی لەگەڵ ژنەکەیدا مانگی هەنگوینی تێدا بەسەر ببەن، یەکێک لە کارمەندانی ئاسایش بانگی تیمێکی ئاسایش دەکات و دەرگای ژوورەکە دەشکێنن و دەچنە ژوورەکە، دەبینن زاواکە لەسەر تەخت ڕاکشاوە و بوکەکەش لە گەرماوی ژوورەکەدا هاوار و قیژە دەکات و داوای هاوکاری دەکات، پاشان دەرکەوتووە کە مێردەکەی دەرگای لەسەر داخستووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، زاوا لە خەوێکی قوڵدا بووە و وەک بێهۆش وابووە، بۆیە گوێی لە هاواری ژنەکەی نەبووە کە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، کارمەندانی ئاسایش زاواکەیان لەخەو هەڵساندووە، دواتر پیاو و ژنەکەیان بردووە بۆ ناوەندی ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا پێویستی بەوە نەبووە.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی زیاترە، دەرکەوت کە کارمەندانی ئاسایش تێوەگلاون لە دزینی لە بوک و زاواکە، دواتر سکاڵایان لەدژیان تۆمار کرا.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە دوای گلدانەوەی بوک و زاوا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان ئازاد کران، چونکە هیچ بەڵگەیەکی بوونی تاوان نەدۆزراوەتەوە.