ناس کورد-
لەو 29 جۆر شیرەی پەرلەمانتارێک بڵاویکردەوە کە بە نایاسایی دەهێنرێنە هەرێم و وەزارەتی تەندروستیش داوای دەستبەجێ کۆکردنەوەی دەکرد، ئێستا وەزارەتەکە دەڵێت، جۆرێکیان گرفتی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە (پێنجشەممە 14-4-2022) بە واژۆی وەزیری تەندروستی دەرکراوە، "شیری (liptomil) بە هەموو ئەو جۆر و باج نەمبەرەکان تۆمارکراوە و هاوردنی بۆ کراوە، بۆیە ڕێگا بە فرۆشتنی بەرهەمەکەیان دەدرێت."
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح لیستی 29 جۆر شیری بڵاوکردەوە کە بە نایاسایی یاخود بە قاچاخ دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.