ناس کورد-
پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى رایگەیاند، ئەو مامۆستایەى دەوترێت بەهۆى بایکۆتەوە دورخراوەتەوە، بەو هۆکارە نەبووە، بەڵکو بەهۆى "پابەندنەبوونى بووە" بەدەوامى فەرمى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى پەروەردەى رۆژئاوا، مامۆستا دانەر کەریم ئیسماعیل لەکاتێکدا پابەندى دەوامى فەرمى نەبووە، کە کێشەى موچە و بایکۆت لەئارادا نەبووە.
لەچەند رۆژى رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێک بۆ گەڕانەوەى ئەو مامۆستایە بۆ سەر کارەکەى راگەیەنرا و رێکخەرانى هەڵمەتە جەختیانکردەوە کە بەهۆى بایکۆتەوە فەسڵکراوە.