ناس کورد-
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم هەڵگرتنى باج و رسوماتى لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو راگەیاند، بە ئامانجى دابەزاندنى نرخى گۆشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٤/١٣ لەکۆبونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردە کردنی ئاژەڵی زیندو بەتایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاوڵاتیانە بەھۆی بەرز بوونەوەی نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەکانی ھەرێم.