ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، ڕووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان برینداربوونى دوو کەسى لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (٩:١٥) خولەکی بەیان لە مەیدانی ئاژەڵان روویداوە، دەستبەجێ تیمێکی پۆلیس هەولێر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی تەقەکردنەکە دوو کەس زامدار بوونە بەناوی (ڕشید زێڕۆ محمد) تەمەن (١٩) ساڵو (فەردین محمد محێ)، تەمەن (٢٥) ساڵ، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی دوژمنداری دەگەڕێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.