ناس کورد-
بە تۆمەتی دزیکردنی پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لە پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسنوری ناحیەی سیتەك سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لەشەودا هەستاوە بەدزینی باتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو مۆلیدەیەك و جەگی ئۆتۆمبێل."
دەشڵێت، "تۆمەتبارەکە ناوی (أ. ك. م.)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1986ـە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.