ناس کورد-
نیکولای شولگین، وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند، نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە بۆ 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و ئاماژەی بەوەدا کە "دۆخی جیوسیاسی و ئابوریی ئێستا پێشبینییەکانی قورس کردووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نیکولای شولگین لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی "ئايزفيستيا" ڕایگەیاند، "هاتوچۆی نرخی نەوت لەنێوان 80 بۆ 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک شتێکی ئاساییە و دەکرێت ڕووبدات، ئەرکی ئێمە لە نرخەکەیدا نییە بەڵام گەرەنتیکردنی بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا."
جەختیکردەوە کە "ڕوسیا ئامادەیە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی بنێرێت بۆ وڵاتانی دۆست بە هەر نرخێک بووە."