ناس كورد-
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەوان چاوەڕێن سەرۆکی پەرلەمان بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و بانگهێشت بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدات، دەشڵێت، "یەکێتی نایەوێت هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجامبدرێت، ئەگەرنا ئه‌و داواكارییانه‌ی یەکێتی و ئەو لایەنانەی تر دوایانده‌كه‌ن شتێكی زۆر گرنگ نین به‌لای پارتیه‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای (13ی نیسانی 2022) وت، "هێشتا نامانه‌وێت بگاته ئه‌وه (زۆرینە بەکاربهێنین)، ڕاسته ئێمه په‌یامێكی جددیمان ناردووه، به‌ڵام پێمانخۆشه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی به‌ده‌نگ ئه‌م داوایه‌وه بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كارێك ڕووبدات سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی تێبكه‌وێت، بۆیه هێشتا هیوادارین سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و لێپرسراویه‌تیه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت ئه‌ركه له‌سه‌رشانی و واجبه له‌مكاته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه هه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت دۆخی سلێمانی ئێستا له‌دۆخێكی یه‌كجار خراپدایه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌مكاته‌دا به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات و به‌دواداچوون بكات".
هه‌فته‌ی ڕابردوو فراكسیۆنی پارتی هۆشداری دا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مان نه‌كات بۆ دانیشتن ئه‌وا پارتی زۆرینه‌ی خۆی به‌كاردێنێت.
پێشەوا هەورامانی وتیشی، "ئه‌وكاته وه‌كو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و گه‌وره‌ترین حیزب له هه‌رێمی كوردستان ئێمه به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌ستین، بۆیه ئێمه جارێ بیر له ئه‌گه‌ره باشه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌گه‌ره خراپه‌كه‌ش وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (لكل حادث حدیث.)"
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی وت، "پارتی هیچ شتێكی به‌بێ به‌رنامه نییه و حیزبێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ش بیری لای ئاینده‌یه كه به‌یانی چی ده‌كات، بۆیه بێگومان بیرمان له‌هه‌موو شتێك كردۆته‌وه و ده‌زانیین پارتی بیر له‌و هه‌نگاوانه ده‌كاته‌وه كه ده‌ینێت ئێمه ئێستا ده‌زانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان چۆنه خۆزگه به‌مجۆره نه‌بوایه خۆزگه له عێراقیش به‌مجۆره نه‌بوایه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه به یه‌ك ده‌نگ نوێنه‌رایه‌تی رای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان بكردایه، به‌ڵام ده‌بینرێت كه هاتنه پێشه‌وه نییه و ئه‌م نیه‌ت سافیه له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌شێكی لایه‌نه‌كان كه له‌ناو حكومه‌تن و له‌گه‌ڵ پارتین له‌وه‌ته‌ی هاتونه‌ته كابینه‌كه‌وه به‌جددی و به به‌رپرسیارێتیه‌وه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون هه‌موو جارێك ئه‌ركه قورسه‌كه بۆ پارتی به‌جێده‌هێڵن كاتێك كه بارودۆخێك دێته پێشه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه نه دۆست و نه هاوبه‌ش و نه برا ده‌بن واته پشت له هه‌موو مه‌بادیئێكی-بنه‌مایه‌كی برایه‌تی ده‌كه‌ن بۆیه بێگومان به‌رنامه و پلانی پارتی هه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه. ”
دەربارەی ئەوەی هه‌تا كه‌ی چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بن كه وه‌ڵامتان بداته‌وه، لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی وتی، "بابه‌ته‌كه به‌ته‌نها سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه وه‌كو كه‌س، به‌ڵكو ده‌بێت حیزبه‌كه‌شی له‌م بابه‌ته‌دا بێته پێشه‌وه بۆیه پارتی له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌شی ناوه‌ستێت ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه."
دەنگی ئەمریکا لە پرسیارێکدا دەڵێت، قسه‌ی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و زۆرینه‌یه به‌كاربهێنێت ئێمه‌ش ناهێڵین سندوق له زۆنی سلێمانی و زۆنی سه‌وز دابنێن، قسه‌ی به‌ڕێزتان له‌و باره‌یه‌وه چیه؟
لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی دەڵێت، "ئه‌وان ده‌مێكه به كردار سه‌لماندویانه كه حیزبێكی سۆشیال دیموكراتن، ئه‌مه ئیتر ئه‌وپه‌ڕی سۆشیال دیموكراتی ئه‌وان نیشان ده‌دات و ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕبوونیانه به دیموكراسی نیشان ده‌دات ، ئه‌م ناو و دروشمه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌ڵیانگرتووه ئازادی و دیموكراسی و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه كه خۆیان به پێشڕه‌وی ده‌زانن 100% پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانیان و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بۆی ده‌كه‌ن، چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكیان به‌مه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و (ماركێتنینگ) یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پارتی حیزبێكه پێچه‌وانه‌یه‌ی ئه‌وانه‌یه و ئه‌وان هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی دیموكراسین، به‌ڵام ده‌بینرێت كه قسه‌یان چیه، له كوێی دنیادا پارتێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه مافی هه‌ڵبژاردن له خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه ، له‌كۆیی دنیادا هه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ببێته مافی پارتی یان یه‌كێتی و گۆڕان و یان هه‌رحیزبێكی تر بووه ئه‌مه مافی خه‌ڵكه و خه‌ڵك ده‌بێت موماره‌سه‌ی ئه‌م مافه‌ی خۆی بكات و مافی من نییه دوای بخه‌م و ئه‌م مافه له خه‌ڵك وه‌ربگرمه‌وه، ئه‌وان بڕیار بده‌ن ده‌نگ به كێ بده‌ن، من له ترسه‌كانی یه‌كێتی تێده‌گه‌م ئه‌وه‌یه بڕیاره چه‌ند لیستێك له سلێمانی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئه‌م لیستانه دروست بكرێن ئامانجی ده‌نگه‌كانی ئه‌وان ده‌بن، وا ده‌زانن پارتی زۆربه‌ی كات و تاڕاده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌پارێزێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریش بكات كاریگه‌ریه‌كی كه‌م له پارتی ده‌كات."
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی، "یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێستا پارتی بڵێت من فره بازنه‌م قبوڵه، یه‌كێتی ده‌ڵێت، نه‌خێر با یه‌ك بازنه بێت، یه‌كێتی هاتووه بۆئه‌وه‌ی ڕێكنه‌كه‌ون واته كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكنه‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئێمه واته ئاماده نیین بۆ هه‌ڵبژاردن، وه‌كو باسمكرد ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه چه‌ند لیستێك له سلێمانی خه‌ریكه دروست ده‌بن."