ناس کورد-
ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى راگەیاند کە شۆفێرێکى عەرەبیان لەچەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەکانى ئەو رووداوە پێنج کەسن و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷ / ٣ / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا گیرا.
دەى راگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کە عەرەبێکیان لەچەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان کوشت
شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / کاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن
شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد
دەستبەجێ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە
سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷ / ٣ / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت
تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی