گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمى هۆشداری دەداتە بەشێک لە وەزیرەکان

2022.04.12 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى هۆشداری دەداتە بەشێک لە وەزیرەکان

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ژمارەیەک لە وەزیرەکان ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیارەکانیان کاریگەرى نەرێنیان لەسەر ژیانى هاوڵاتییان دروستکردووە، دەشڵێت جێبەجێنەکردنى بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزیران قابیلى قبوڵکردن نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى کازمى (12-4-2022) لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا هات کە تێیدا چەند پرسێک تاوتوێکرا، لەناویاندا بریارەکانى تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەى بەرزبوونەوەى نرخ، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

کازمى وتى "حکومەت بەرپرسیارێتى بڕیارە قورسەکان لەو بارەیەوە هەڵدەگرێت لەپێناو پاراستنى هاوڵاتییان و رێگرتن لەبەرزبوونەوەى نرخ".

 

وتیشى "بەداخەوە هەندێ لە وەزیرەکان بڕیارەکانیان کاریگەرى نەرێنییان لەسەر ژیانى هاوڵاتییان دروستکردووە، پێویستە وەزیرەکان لەکاتى هەر بڕیارێکدا رەچاوى بەرژەوەندى هاوڵاتییان بکەن، راستە دەوڵەت پێویستى بە داهاتە بەڵام نابێت هاوڵاتییان ببنە قوربانى ئەو بڕیارانە".

 

 کازمى باسى لەوەشکرد، چەند بڕیارێکیان دەرکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى بەرزبوونەوەى نرخ، لەناویاندا کردەوەى دەرگاى هاوردەکردن و پێویستە وەزارەتەکان پابەندبن بە جێبەجێکردنى بەدوور لە بۆچوونى کەسى.  

 

جەختیشیکردەوە، لەسەر سەرجەم وەزیرەکان پێویستە پابەندى تەواوى بڕیارەکان بن کە تایبەتن بە ژیانى هاوڵاتییان، ئەو پرسەش جێگەى گفتوگۆ و بەرژەوەندى کەسى و هەژمونى گروپەکان نییە، بڕیارەکان تایبەتن بەوەى هاوڵاتیان لەرەمەزاندا خۆراک وسوتەمەنى و کەلوپەلى دیکەیان بۆ دابینبکرێت، جێبەجێنەکردنى ئەو بڕیارانە قابیلى قبوڵکردن نین.