گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەندێک فراکسیۆن دەیانەوێت ڕێژەی یاسایی تێکبدەن

پەرلەمانتارێک: ئەگەری هەیە دانیشتنی پەرلەمان نەکرێت

2019.03.14 - 12:13
پەرلەمانتارێک: ئەگەری هەیە دانیشتنی پەرلەمان نەکرێت

 

   ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت و پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت، هەندێک فراکسیۆن ڕەنگە ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان تێکبدەن بۆ ئەوەی دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت.

 

مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بە پێی كارنامەی پەرلەمان  گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پێنج تەوەری سەرەكی، خوێندنەوەی یەكەم دەکرێت بۆ یاسایی هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەی سەرپەرشتیارە گشتیەكان، هەمواركردنەوەی یاسای  دادگای فیدراڵی و یاسای هەمواركردنەوەی سندوقی گەراندنەوەی پارە بلۆککراو و دزراوەكانی عیراق، هەروەها گفتوگۆش دەكرێت لەسەر یاسای تاوانە ئەلكترۆنییەكان".

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەری هەیە هەندێك فراكسیۆن، هەوڵی  شكاندنی  ڕێژەی یاسایی بدەن، بۆ ئەوەی ئەنجامنەدرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەەوە کە ئەگەری هەیە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ کارنامەی پەرلەمان زیادبكرێت.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، هەندێک فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی عیراق دەیانەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەو بەروارەی بۆی دیاریکراوە کە 16ی تشرینی دووەمە ئەنجامنەدریت و بخرێتە ساڵی 2020وە.