ناس کورد-
ئاسایشی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە هەوڵی دابوو لەناو دیاری و کەلوپەلی ئاینیدا مادەی هۆشبەر بباتە دەرەوەی وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (12ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانییان دەست بگرن بەسەر هەشت دانە کارتۆن کە چەند کەلوپەلی دیاری ئاینی تێدا بووە و بە شێوەیەکی زۆر تۆکمە مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵی تواوەی لەناودا حەشاردرابوو."
دەشڵێت، "لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ح. ا.) کە بەنیازبووە لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە و لەژێر سێبەری ئاینی ئیسلام ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکات."