ناس کورد-
دەستەی دەسپاکیی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەڕاڕ عەبادی، پارێزگاری پێشووتری بابل دەرچووە کە پێشتر بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگاوە سزا درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 29ی ئازاری 2022، دادگای تاوانەکانی بابل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ کەڕار عەبادی دەرکرد بە تاوانی ئەوەی ناوبراو لە ساڵی 2019دا واژۆی لەسەر کۆنووسێکی تایبەت بە دابەشکردنی پارچە زەوی کردووە کە پێچەوانەی یاسا بووە.
پێشتر و لە ساڵی 2020دا کەڕار عەبادی بەتاوانی ساختەکاریی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن و لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو.
لە تشرینی یەکەمی 2019دا کەڕار عەبادی لە پۆستی پارێزگاری بابل لادرا.