گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ ڕوویدا

ناوەڕۆکی سەردانی هاوپەیمانیی عەزم بۆلای یەکێتی لە سلێمانی

2022.04.11 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی سەردانی هاوپەیمانیی عەزم بۆلای یەکێتی لە سلێمانی

ناس کورد-

شاندێکی هاوپەیمانیی عەزم سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی باڵای یەکێتی تاوتوێی دۆخی چەقبەستویی عێراق و هەوڵەکانیان کرد بۆ دەربازبوون لێی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، ئەمشەو (ئێوارەی ئەمڕۆ (11ی نیسانی 2022) بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی و ژمارەیەک سەرکردەی ھاوپەیمانی عەزم و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.


لە دیدارێکدا "دوایین پێشهات و هەوڵە سیاسییەکان بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە تاوتوێکران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکان بە زمانی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و پاراستنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانیی و بەشداریپێکردنی هێز و لایەنەکان لە ناوەندەکانی بڕیاردا."


ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "لە درێژەی دیدارەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور و شەراکەتی راستەقینە بەشێوەیەک کە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و ببێتە ھۆی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر لەوڵاتدا."

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of 10 people and indoorMay be an image of 4 people, people sitting and indoorMay be an image of 3 people, people sitting and indoorMay be an image of 5 people, people sitting and indoor