ناس کورد-
مەلا بەختیار، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێستا کاک مەسعود بارزانی گەورەی خەڵکە، بەوپێیەی حیزبەکەی زۆرینەیە، چ لەسەر ئاستی عێراق، یاخود لەسەر ئاستی کوردستان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕووداو (11ی نیسانی 2022) دەڵێت، "باشترین چارەسەر دۆزینەوەی شێوەیەکی نوێیە لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی سێقۆڵی، ئەمە بەپێی خوێندنەوەی خۆم. بۆ نموونە لەسەر برایانی شیعەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێویستە کەمێک سازش لە داواکارییەکانیان بکەن، پێویستە یەکێتی نیشتمانی سازش لەسەر هەندێک بڕیاری خۆی بکات، رەوتی سەدر هەندێک بڕوای خۆیان بگۆڕن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەندێک نەرمی بنوێنێت، چونکە بەرپرسیارێتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز مەسعود بارزانی، لەنێو هاوپەیمانی سێقۆڵی بەرپرسیارییەتییەکی گەورەترە."
دەشڵێت، "پێموایە ئەگەر دۆخێک رووبدات، خوانەخواستە لەنێوان هەولێر و بەغدا، بەهۆی هاوپەیمانی سێقۆڵی، یاخود بەهۆی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئەوا بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە زۆرینەیە لە پەرلەمانی عێراق، یاخود لە پەرلەمانی کوردستاندا، بۆیە پێموایە پیاوی گەورە بیر لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان دەکاتەوە. بابەت و کێشەی بچووک، چارەسەری ئاسانە، بەڵام کێشەی گەورە چارەسەکردنی سەختە و خەڵک چارەسەری دەکات."
دەشڵێت، "ئێستا کاک مەسعود بارزانییە، بەوپێیەی حیزبەکەی زۆرینەیە، چ لەسەر ئاستی عێراق، یاخود لەسەر ئاستی کوردستان، کەواتە ئەو گەورەیانە."