گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران

2022.04.11 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران

ناس کورد- 

سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە دەکەن کە ساڵی 2021 گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو جوتیارانەی کە بۆ ساڵی 2021 گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، سبەینێ سێشەممە 12-4-2022 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەست بە بنکەی وەرگرتنی گەنمی سیروان کردووە لە پارێزگای هەڵەبجە، تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، سبەینێ سێشەممە  کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."