گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکی ڕوونکردنەوە دەدات

دۆسیەی گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی هەولێر ڕەوانەی دادگای کەتن کرا

2022.04.11 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەی گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی هەولێر ڕەوانەی دادگای کەتن کرا

ناس کورد- 

باوکی د. فرمێسک ئەو پزیشکەی لە مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا، ڕایگەیاند، کەیسەکە ڕەوانەی دادگای کەتن کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنی کەمتەرخەم بانگهێشتی دادگا نەکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد حەسەن، باوکی د. فرمێسک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 11-4-2022) ڕایگەیاند، "لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە چەند تێبینییەکمان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کچەکەی ئێمە چۆن خنکاوە، کە ئەوە نە دەست ئێمە و نە دەست دادگا کەوتووە، ئەوەش کەموکوڕییە لە کەیسەکەدا، چونکە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکیش فرمێسک هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نەبووە." 

 

وتیشی، "کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەکی زۆر لەو مەلەوانگەیە هەبووە، بەڵام دادگا لایەنی کەمتەرخەمی بانگهێشت نەکردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا کەیسەکە ڕەوانەی دادگای کەتن کراوە، بۆیە ئێمە لەوێش داوای خۆمان ئاڕاستە دەکەین کە لایەنی کەمتەرخەم دادگایی بکرێت." 

 

باسی لەوەشکرد، "لە سەرەتادا هەندێک هەوڵی دەستوەردان لە کەیسەکەدا هەبوو، بەڵام ڕێگریمان لێکرد، ئێستاش هەر دەستوەردانێک هەبێت بێدەنگ نابین." 

 

بەرواری 7-9-2021 فرمێسک فەرهاد حەسەن 28 ساڵ پزیشکى ددان بە هۆکارێکی نادیار لە مەلەوانگەی فۆرستیزن لە هەولێر گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشى سکاڵایان تۆمارکرد و گومانى خۆیان لەو بارەیەوە راگەیاند.    

 

بەپێى راپۆرتى پزیشکى داد کە 16-9-2021 ئاڕاستەى پۆلیس کراوە، هۆکارى خنکانى دکتۆر فرمێسک ئەوە بووە کە خنکاوە و ئاو چووەتە سیەکانیەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ژەهراوى بوون.