ناس کورد-
لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند، مستەفا ئەحمەد، هاوڕێیەکی ناوبراو ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاسۆ جەمال موختار لە فەیسبوکی خۆی (دووشەممە 11-4-2022) ڕایگەیاند، "شکور کاک مستەفا ئەحمەد تەندروستی باشە و هیچ کێشەیەکی نییە."
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە.