ناس کورد-
بانكی ڕافیدەینی عێراقی قەرزێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری بۆ دوو توێژ بە سوودی 4% ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بانكی ڕافیدەین (دووشەممە 11-4-2022) ڕایگەیاند، " بڕیارمانداوە بە پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێدانی قەرزەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵە بە ڕێژەی سوودی تەنها 4%."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " هەلی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن."
قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.