ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم رایگەیاند، هه‌ركه‌سێك پله‌یه‌كی له پله‌ی شایسته‌ی خۆی به‌رزتر وه‌رگرتبێت و پێی خانه‌نشین بووبێت، لێی وه‌ردەگیرێته‌وه و بۆ ئەو مەبەستە لیستێک ناویان رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، لەسەر بنەمای یاساى چاکسازیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢١ی زایینی، نووسراوێكی كردووه و لیستێک ناویشیان لەگەڵ هاوپێچ كردووه بۆ ئەنجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی پله‌كانیان بگۆڕدرێت. بۆ نموونه یه‌كێك خۆی ڕاوێژكار بووه و به پله‌ی بریكاری وه‌زیر خانه‌نشین كراوه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پله‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه ڕاوێژكار بووه.
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم وتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه ئه‌و پله‌یان لێ وه‌ربگرینه‌وه، بۆیه ئێمه ته‌نها به نووسراو داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی ناوونیشان یا ڕاستكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌یان بۆ پله‌ی شایسته‌ی خۆیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه كاریان له‌سه‌ر ناوه‌كان كردووه و به لیستێك ناوه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌ین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پله‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌موكوڕی له دۆسییه‌كانیان هه‌یه حازم ئیسماعیل ڕایگه‌یاند "ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه خۆیان بگونجێنن و هه‌ركاتێك خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان گه‌ڕانده‌وه وه‌ك خزمه‌تی (پێشمه‌رگایه‌تی یان دابڕان و ئاواره‌یی) و ته‌مه‌نیشی له ٤٥ ساڵ تێپه‌ڕی بوو و خزمه‌تیشی گه‌یشته ١٥ ساڵ، ئه‌وكات ده‌توانێت خانه‌نشین بێت".