گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: ناکرێت لەژێر فشاری هیچ لایەنیکدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن

2022.04.10 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: ناکرێت لەژێر فشاری هیچ لایەنیکدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی یاسایی ل پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پێچەوانەی یاسا و دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (یەکشەممە 10-4-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "پێویستە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام بن، بەتایبەتی ساڵی کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانە و پێویستی بە زۆرترین کۆبوونەوە هەیە، لەبەر ئەوەش نابێت لەژێر هیچ بیانوویەکدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پێچەوانەی یاسا و دەستوور و پەیڕەوی ناخۆیە.''

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختیشیکردووەتەوە، "ناکرێت لەژێر فشاری هیچ کەس و لایەنێک و بۆ بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە نەچێت، بەپێچەوانەوە پەرلەمانی کوردستان موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵکو پەرلەمان موڵکی خەڵکی کوردستانە.''