گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پینجوێن؛ گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێكی لەدەستدا

2022.04.10 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
پینجوێن؛ گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێكی لەدەستدا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە لە گوندێكی سەر بە قەزای پێنجوێن گەنجێكی تەمەن 36 ساڵان قاچێكی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی (یەکشەممە 10-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەكشەممە 1 لە گوندی كونەورچی سەر بە قەزای پێنجوێن مینێك بە گەنجێكدا تەقیەوە و بەهۆیەوە برینداربوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی "جوتیار بەھادین خوامراد"ە و تەمەنی 36 ساڵە، بەهۆیەوە قاچێكی لەدەستداوە.