ناس کورد-
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به مافی پارتی ده‌زانن و له میانه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵی وه‌رگرتنی ده‌ده‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیاری حسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی لە كه‌ركووك _ گه‌رمیان (یەکشەممە 10-4-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " تا ئێسته فشارەکانی ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به بیانووی زێده‌ڕۆیی به‌رده‌وامه، ده‌یانه‌وێت خانووه‌كانیان تێكبده‌ن، به‌ڵام به‌ھۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان راگیراوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی ته‌عریبه و ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی جیاواز بۆ كورد دروست بكه‌ن، بۆ نمونه شوێن ھه‌یه عه‌ره‌بی ھاورده‌ی لێیه و خۆیان دانیان به‌وه ناوه خه‌ڵكی سه‌ڵاحه‌دینن، ئه‌و ته‌عریبه‌ی ئێستا ده‌كرێت له شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بێ وێنه بووه كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ كردووه."
باسی لەوەشکردووە، "پێویستە پارێزگاری شارەکە بگۆڕدرێت، ئێمە چاوه‌ڕێی پێكھێنانی حكومه‌تی عێراقین، چونكه ده‌بێت پۆستی پارێزگار بۆ كورد بگه‌ڕێته‌وه و له رێی گفتوگۆ و دانوستان كه‌سێكی تر له شوێنی ڕاکان جبوری دابنرێت."
ئەو بەرپرسەی پارتی لە کەرکوک پۆسته‌كه به مافی پارتی هه‌ژمار ده‌كات و ڕایگەیاندووە، "پارتی پێشتر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه، جگه له‌مه ده‌نگه‌كانی پارتی له كه‌ركوك زیادی كردووه، له میانه‌ی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌رگری له‌و پۆسته ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ كوردی بگه‌ڕێنینه‌وه."