گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە پلانی تورکیا’’

یەکێتی: پارتی لەڕێگەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە پۆستێکی دیکەی دەوێت

2022.04.09 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: پارتی لەڕێگەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە پۆستێکی دیکەی دەوێت

ناس کورد- 

لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سونە و سەدرییەکان شکستی هێناوە و هەر لەئێستاوە کێشە کەوتووەیە نێوانیان، دەشڵێت، "ئامانجی پلانەكەی پارتی لە وەرگرتنی پۆستی ‏سەرۆك كۆمار بۆ ئەوە بووە پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت و تەواوی ناوچەكە ‏كۆنتڕۆڵ بكات، ئەوەش بە پلانی تورکیا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕابیحە مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (شەممە 9-4-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "پێشتر لەبەر پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق ‏ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبوڵ كرا، بەڵام سەدر لەگەڵ سوننەكان و پارتی ویستیان خۆیان ‏بكەن بە مەرجەع لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستاندا و بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی ‏كاریان دەكرد، نەك بەرژەوەندیی گشتی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی پلانەكەی پارتی لە وەرگرتنی پۆستی ‏سەرۆك كۆمار بۆ ئەوە بووە پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت و تەواوی ناوچەكە ‏كۆنتڕۆڵبكات، ئەوەش پیلانی وڵاتانی دەرەوە بووە، لەوانە توركیا، كە بیانەوێت ‏هەژموونی خۆیان لە ناوچەكەدا زیاتر بكەن." 

 

دەشڵێت، "ئێستا كێشە لەنێوان محەمەد ‏حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ‏نوێنەران دروستبووە، چەند جارێك دوای ڕێككەوتنەكەیان، نووسراویان لە دژی یەك ‏دەركردووە، لە كاتێكدا هێشتا حكومەت پێكنەهێنراوە، كێشە لەنێوانیان دروستبووە." 




بەرپرسەکەی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، "پیلانی ئەو لایەنانە سەرینەگرت و ئەو سێیەكەی ناوبرا بە ‏سێیەكی پەكخەر، بە پێچەوانەوە سێیەكی ڕزگاركەر بووە، چونكە توانرا عێراق و ‏هەرێمی كوردستان لەو مەترسییانە بپارێزرێن كە پیلانیان بۆ دانرابوو”. ‏

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ڕۆڵی یەكێتی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بەرز ‏دەنرخێندرێت، كە بە هەنگاوەكانی هەرەسی بە هەر ڕێككەوتنێك هێنا دژ بە ‏بەرژەوەندییەكانی هەرێم و عێراق.‏"