ناس کورد-
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی بەربانگدا داعش هێرشیکردووەتەسەر گوندێکی سەربە پارێزگای کەرکوک و بەهۆیەوە ئەندامێکی حەشدی شەعبی و هاووڵاتییەک کوژراون و شەش کەسیش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگیەنراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی (شەممە 9-4-2022) ڕایگەیاند، "لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر گوندی دکشمان لە ناحیەی ڕەشادی سەربە پارێزگای کەرکوک ئەندامێکی لیوای 56ی حەشدی شەعبی کوژرا و دوو ئەندامی دیکەش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر لە هێرشە ترسنۆکانەکەی داعشدا کە لەکاتی بەربانگدا بووە، هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەش ڕفێندراون."