گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

قوباد تاڵەبانی: لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویین

2022.04.09 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویین

 

ناس کورد- 

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ هەناردەکردنی گاز، بەڵام بەر لەهەر شتێک پێویستە کێشە یاساییەکانم لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکڕین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم (شەممە 9-4-2022) ڕایگەیاند، "لە پەراوێزی کۆڕبەندی دێلفی، پرسی وزە و گاز یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەم بوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دێندیاس." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا رامگەیاند کە راستە کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ هەناردەکردنی گاز، بەڵام بەر لەهەر شتێک پێویستە کێشە یاساییەکانمان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەین." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خۆشحاڵ بووم هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان.