گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری کارەبای عێراق باس لە وادەى کۆتایی قەیرانی کارەبا دەکات

2019.07.24 - 08:10
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کارەبای عێراق باس لە وادەى کۆتایی قەیرانی کارەبا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، لە ماوەى ئەم کابینەیەی حکومەتى عێراقدا قەیرانی کارەبا بۆ هەمیشە چارەسەر دەبێت ئەگەر بێتوو هەموو لایەنەکان هاوکار بن. لوئەى خەتیب، وەزیری کارەبای عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانى تر هاوکاریمان بکەن و بودجەش بەردەوام بێت، ئەوە لەم کابینەیەدا کۆتایی بە قەیرانی کارەبا دێت و لە دوو ساڵی داهاتووشدا چەندین پڕۆژەى گەورە دەکرێنەوە." . لوئەى خەتیب سکاڵای لە دەستێوەرانی سیاسی کرد لە عێراق و وتی، "لایەنە سیاسییەکان تەنانەت دەستوەردەدەنە گواستنەوەى فەرمانبەرێکی ئاسایی لە فەرمانگەکان." ڕاشیگەیاند، "پڕۆژەکانی کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی لە عێراق بۆ نۆژەنکردنەوەى ژێرخانی کارەبای عێراق زیاتر لە 15 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق فەراهەم دەکات."

سێ مانگ لەمەوپێش، حکومەتى عێراق و کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی سێ گرێبەستیان واژۆکرد و بڕیارە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانسی 500 مێگاوات کارەبا و وێستگەیەک بۆ غاز و دەیان وێستگەى دیکە."