گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی هەولێر لەسەر هێرشکردنەسەر شۆفێرێک بە چەک ڕوونکردنەوە دەدات

2022.04.09 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر لەسەر هێرشکردنەسەر شۆفێرێک بە چەک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لەبارەی هێرشکردنە سەر شۆفێری بارهەڵگرێک لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر، وتەبێژی پۆلیسی هەولێ ر دەڵێت، رووداوەکە دوو ساڵ پێش ئێستا ڕوویداوە و هێرشکارەکانیش ئەو کات دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند رۆژێکە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتنەسەر شۆفێری بارهەڵگرێک. 

 

لەو بارەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (شەممە 9-4-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو رووداوە زیاتر لە دوو ساڵ پێش ئێستا روویداوە، ئەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە هەر ئەو کات دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە." 

 

 وتیشی، "رووداوەکە لە شەقامی 100 مەتریی لەسەر رێگەی مەخموور بووە و هۆکاری شەڕەکەش بەهۆی خراپی شۆفێریکردن بووە.