گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی یەکێتی: هەڵبژاردن بکرێت کورسییەک لە نەوەی نوێ زیاتر دەهێنین

2022.04.09 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی: هەڵبژاردن بکرێت کورسییەک لە نەوەی نوێ زیاتر دەهێنین

ناس کورد- 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیداری یەکێتیدا ڕەخنەی لە دۆخی حزبەکەی گرت و ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن لەمانگی 10 بکرێت یەکێتی کورسییەک بۆ دوو کورسی لە نەوەی نوێ زیاتر دەهێنێت و لە 20 کورسی تێپەڕناکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە دیداری یەکێتی (شەممە 9-4-2022) ڕایگەیاند، "زۆر سەیرە، دەوڵەمەند لێمان ناڕازییە، ئەوەشی عەرەبانەیەكی پێیە لێمان ناڕازییە،  دەرچووی زانكۆ لێمان ناڕازییە، ئەوەشی نەخوێندەوارە لێمان ناڕازییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "كەس بەتەمای ئەوە نەبێت یەكێتی ببێتەوە بە یەكێتی مام، كەسیان نەیانتوانی مام بن، ئەگەر بتوانین بە كلتوری مام 40%ی یەكێتی بگێڕینەوە، یەك هەزار سوپاس بۆ خوا." 

 

ئازاد تۆفیق کە لە پشکی یەکێتی پارێزگاری هەڵەبجەیە باسی لەوەشکرد، "دیداری یەكێتی دەتوانێت موچەی خەڵكی دابین بكات ؟ ئەكرێت خەڵك لەسەرەگرتندا نەمرێت ؟ من لە هەڵەبجە تائێستا سێ دامەزراوەی گەورەم موچەی وەرنەگرتووە." 

 

هاوکات لەبارەی دۆخی یەکێتی لە هەڵبژاردن، ئەوەی خستەڕوو، " دەزانن لە دواین هەڵبژاردندا پارتی (413 هەزارو 444) دەنگ لە ئێمە زیاتری هێناوە؟! دەزانن نەوەی نوێ (233 هەزارو 834) دەنگی بەدەستهێناوە، نەوەی نوێ تەمەنی بەقەد تەمەنی كۆترێكە، نە مێژووی هەیە نە كلتور، نەحزبی هەیە نە بارەگا، ئێمە (130 هەزار) دەنگمان لە نەوەی نوێ زیاتر هێناوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لە مانگی 10دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە یەك بازنەیی بكەین، یەكێتی 17 كورسی دەهێنێت، نەوەی نوێ 16 كورسی، خوا بیبڕێ ئەو كورسییەم هەرناوێت، ئەگەر هەڵبژاردن بە چوار بازنە بكرێت، یەكێتی 20 كورسی دەهێنێت، نەوەی نوێ 18 كورسی، پارتی 43 كورسی."