ناس کورد-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی کەشوهەوا، ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارین کە ماوەی دوو ڕۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووەتە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن ئەسەدی، کەشناسی دیاریی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی نیسانی 2022) دەڵێت، "پێشبینیکردن بۆ شەپۆلەکانی خۆڵبارین زۆر قورسە چونکە پەیوەندی بە سروشتی زەوی و فشەڵی خاکەوە هەیە، وادیارە شەپۆلەکە ئەمڕۆ لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی کوردستانیش ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی دێت."
راشیگەیاندووە، نەخشە کەشناسییەکان ئەوەدەخەنەڕوو کە شەپۆلەکانی خۆڵبارین لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، ئەوەی ئێستا ڕووی لە عێراق کردووە لە بیابانەکانی پارێزگای موسەنا چڕترینە.
دەشڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلەکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تاوەکو بەیانیی یەکشەممە بەردەوام دەبێت."
حسێن ئەسەدی جەختیکردووەتەوە کە "بەرە بەرە شەپۆلەکە بەرەو ڕۆژهەڵاتی سعودیە هەنگاو دەنێت."