ناس کورد-
دەستەی دەسپاکیی عێراق دەرچوونی دوو بڕیاری سزادان بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بە شێوەی ئامادەنەبوون ڕاگەیاند بەسەر ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و چەند بەرپرسێکی تردا بە تاوانی زیانگەیاندن بە ماڵی گشتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (9ی نیسانی 2022) دەڵێت، "دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری دا بە تاوانبارکردنی ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بەوەی خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە سەربازگەکانی حەشدی وەتەنی (زلیکان، دوبردان، مەخمور، رەبیعە) بە پێچەوانەی ڕێکار و ڕێکخستنەکان، هەروەها بوونی بەهەدەردانی دوو ملیار و 764 ملیۆن و 354 هەزار دینار."
دەشڵێت، هەروەها دادگاکە بڕیاری دا بە تاوانبارکردنی بەڕێوەبەری بەشی پڕۆژەکان لە پارێزگای نەینەوا لە بابەتی پاکتاونەکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ دروستکردنی ژێرخانی کامپەکانی ئاوارەکان لە پارێزگاکە کە بڕی ئەو پارەیەی بۆ دابینکراوە بریتییە لە پێنج ملیار دینار.