گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.04.08 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

ناس کورد- 

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2022وە، 26 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك و ڕیسایکلینی سلێمانی تەرخان كراوە و دەڵێت، هەندێک دەزگای میدیایی دەیانەوێت ڕاستییەکان بشێوێنن کە گوایە پارە بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی خەرج ناكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانیی هەرێم (هەینی 8-4-2022) ڕایگەیاند، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2022دا بڕی زیاتر لە 14 ملیار دیناری بۆ خاوێنكردنەوە و گواستنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و هەورەها حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بۆ بابەتی ڕیسایكلین و چارەسەركردنی خاشاكی ڕەق لە سلێمانی تەرخان كردووە، كۆی هەردوو گوژمەكەش دەكاتە نزیكەی 26 ملیار دینار." 

 

ئاماژەی بەوشکردووە، "تەرخانكردنی ئەو 26 ملیار دینارە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەندێك دەزگەی میدیایی بەهەڵەداچوون لەوەی دەیانەوێت ڕاستییەكان بشێوێنن كە گوایە پارە بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی خەرج ناكرێت، لەكاتێكدا ئەو گوژمەیە بەراورد بە شوێنەكانی تری كوردستان زۆر زیاتریشە." 

 

ئەوەش هاتووە، "بەپێی دوو بەڵگەنامە، لە ڕێكەوتی 16/2/2022 بە نووسراوی ژمارە(2655)ی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بڕیار لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (14,975,153,340 ) دينار بەمەبەستی پاككردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك ساڵ دراوە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "هەروەها بە گوێرەی نووسراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی بەدواداچوونی پرۆژەكان بە ژمارەی 2690 لە ڕێكەوتی 16/2/2022 كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ڕەق لە سلێمانی بۆ ساڵی 2022 گوژمەی (7,500,000) حەوت ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ تەرخان كراوە. كۆی ئەو دوو گوژمانەی لەمساڵدا تەنیا بۆ خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراون نزیكەی 26 ملیار دینارە."