گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە یەکێتییەوە بۆ پارتی: قبوڵی ناکەین

2022.04.08 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە یەکێتییەوە بۆ پارتی: قبوڵی ناکەین

ناس کورد- 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، جگە لە فراكسیۆنی پارتی هەموو فراكسیۆنەكان هاوڕان ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نیشتمانیانی و سیاسیی و یاساییان هەیە بە ڕێككەوتن و سازان یەكلا بكرێنەوە، بەڵام پارتی گرفت لەبەردەم ئەوە دروستدەكات و بەنیازە پەنا بۆ زۆرینە و كەمینە ببات ئەوەش جێگای قەبوڵ نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان (هەینی 8-4-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن و لێك نزیك بوونەوە، لەمانگی ڕابردوودا سەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان بە پارتی دیموكراتی كوردسانیشەوە لەسەر ئەوە ریككەوتین كە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراودا ئەنجام بدرێت نەبینە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر لەمانگی ڕابردوو هەموو فراكسیۆنەكان لەسەر ئەوە هاوڕابووین كە بۆ هەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان، كە ئەو سێ‌ بابەتە ڕەهەندی نیشتمانیانی و سیاسیی و یاساییان هەیە، بە ڕێككەوتن و سازانی نێوان فراكسیۆنەكان بێت و بە بێ ڕێككەوتن تێنەپەڕێندرێن." 

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لەپەرلەمانی كوردستان باسی لەوەشکردووە، "تائێستا سەرجەم فراكسیۆنەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی پابەندی ئەو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەین كە لەمانگی ڕابردوو لەسەری ڕیككەوتین، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە فراكسیۆنی پارتی یاداشتێكمان بۆ هەمواری یاسای ھەڵبژاردن پێشكەش بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كار و یاساكە ھەموار بكرێتەوە، بەڵام فراكسیۆنی پارتی گرفت لەبەردەم ئەو یاداشتە دروستدەكات و بەنیازە پەنا بۆ زۆرینەو كەمینە ببات ئەمەش جێگای قەبوڵ نییە."