ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی عێراقی، شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی چڕ بەرەو هەولێر و سلێمانی بەڕێوەیە و سبەینێش ئەگەری بارانی قوڕاوی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی موسەوی، کەشناسیی عێراقی (هەینی 8-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەمشەو هەینی و سبەینێ شەممە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاکانی ئەنبار، موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دیالە، سەڵاحەدین، بەغدا و کەربەلا دەگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها خێرایی با زیاد دەکات و بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلیمانی، کەرکوک، ئەنبار، سەڵاحەدین و موسڵ دەگاتە 75 کم لە کاتژمێرێکدا."
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، "ئەگەری بارینی بارانی قوڕاویش لە بەشێک لە ناوچەکان هەیە."