ناس کورد-
لەدوای ئەوەی گەنجێک لە پارێزگای دهۆک چووبووە سەر بینایەکی بەرز و تەقەی دەکرد، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، گەنجەکەیان دەستگیرکردووە و دەرکەوتووە، باری دەروونیی جێگیر نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (هەینی 8-4-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، "ئاگادار کراینەوە کە گەنجێک چووەتەسەر بینایەکی بەرز و تەقە دەکات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بەشوێنەکە دوای چەند کاتژمێرێک گەنجەکەمان دەستگیرکرد."
وتیشی، "گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵە و بەوتەی کەسوکارەکەی باری دەروونی تەواو نییە و هەندێک جار بەوجۆرە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و گەنجەکەش بەبێ برینداربوون دەستگیرکرا."